فێربوونی نیگاركێشان بە شێوەیەكی ئاسان
نوێترین پرۆگرامی ئەو بوارە پرۆگرامی SketchAە. پرۆگرامەكە وەك هیچ پرۆگرامی دیكە ناچێت، چونكە ئەوەندە ئاسانكاری تێدایە بەكارهێنەر بەبێ گرفت دەتوانی وێنە بكێشێتەوە.. پرۆگرامەكە خۆی سەدان وێنەی تێدایە بەڵام هەر وێنەیەكیش كە مەبەستە دەتوانی بیدەی بە پرۆگرامەكە.. دواتر لەسەر كاغەزێكی A4 دەبێ سێ بازنە بكێشیەوە بازنەیەك لەلای راست و یەكێش لای چەپ و یەكتی دیكەش لە خونارەوە. كامێرای مۆبایلەكە خۆی لەگەڵ ئەو بازنانە دەگونجێنێت.. قەڵەمەكەت لەكاتی وێنەكێشانەكەدا لەسەر شاشەی مۆبایلەكە دەردەكەوێت.. دواتر بەپێی پرۆگرامەكە دەچیە پێش.. لە ماوەیەكی كەمدا دەتوانی وێنەی سەر مۆبایلەكە لەسەر كاغەزەكە بكێشیەوە.
