كامێرای دوگمەیی تایبەت بە منداڵان
كوالیتی كامێراكە فوول ئیچ دییە، وەك زۆربەی كامێراكانی دیكە تایبەتمەندی ناسینەوەی روخساری هەیە، هەروەك لەناوەكەی را دیارە كامێراكە وەك دوگمەیەك بە جلی منداڵەكانەوە دەبەسترێنەوە و بە ئاسانی فیلم هەڵدەگرێتەوە. میمۆری ناو كامێراكە 16 گیگابایتە، هەستەوەرێكی تێدایە كە بە دەنگی پێكەنین و خۆشی هەستیارە و روخسار و دیمەنە خۆشییەكان دەناسێ و فیلمیان لێ هەڵدەگرێتەوە. كێشی كامێراكە تەنیا 65 گرامە و رەنگەكانی جۆراوجۆرن و بە تەڕبوون تێكناچێت.
