لەمەولا سەگ و پشیلە و گیانداری دیكە لە ماڵەوە راناگێردرێن بەڵكو رۆبۆتی تایبەت كە هەروەك گیانداری ماڵەوەن و ئەركەكانی ئەوانیش ئەنجام دەدەن لە ماڵەوە كاتتان لەگەڵ بەسەر دەبەن. یەكێك لەو رۆبۆتانە، رۆبۆتێكی چینیە بەناوی (domoge). دۆمۆگە رۆبۆتێكە بە كاروكردەوەی گیانداری ماڵەوە، رۆبۆتەكە روخسارت دەناسێ، كامێرایەكی k5ی لەسەرە، شاشەیەكی لەمسی هەیە هەركام لە ئەندامانی ماڵەوە دەناسێتەوە.
بەكارهێنەر دەتوانی فەرمانی پێبكا كە وەدوای بكەوێ. دەتوانێت وەك سەگێكیش پاسەوانی ماڵەوە بكات، كاتێك كەسێكی بێگانە دەبینێ دەستبەجێ وێنەی دەگرێ و بۆ مۆبایلی بەكارهێنەرەكەی دەنێرێ. بە دوو زمانی چینی و ئینگلیزی قسە دەكات رەنگە لەداهاتوودا بە دە زمان قسە بكات.