گشتمان ئەو راستییە دەزانین لاپتۆپەكان ناسك و هەستیارن بۆ شوێنە پڕ مەترسییەكان ناگونجێن، نەك شوێنی پڕ مەترسی لاپتۆپ هەیە دەبێ لە شوێنە ئارامەكانیش بە لەسەرەخۆیی كاری پێبكەی. كۆمپانیای پاناسۆنیك لەم ماوەیەدا لاپتۆپی جۆری Toughbook 33 بەرهەم هێناوە كە تایبەتە بە گۆڕەپانی شەڕ. لاپتۆپێك كە هەم تەبلێتە و هەم لاپتۆپ. شاشەكەی 12 ئینجە و كوالیتی نیشاندانی 2Kیە كە زۆر لەسەرێیە. لاپتۆپەكە بە دەستی تەڕ یان دەستەوانەش وەڵامدەداتەوە. لاپتۆپەكە فەرماندەكانی شەڕ بۆ نیشاندانی نەخشەكانیان سوودی لێوەردەگرن، لاپتۆپێك كە لە سوپادا بێت دەبێت خێرایشی لەسەرێ بێت بۆیە یەكەی لێكدانەوەی نەوەی حەوتەمی ئەنتەلە و رامەكەی 16 گیگابایتە، تەبلێت لاپتۆپەكە دوو كامێرای هەیە كامێرایەكی شەوی لەگەڵدایە بۆ شوێن و كاتە تاریكەكان، بەویستی بەكارهێنەریش دەكرێت پارچەی دیكەی بۆ دابندرێ، سروشتیە كێشی لاپتۆپێكی بەهێزی ئاوا هەندێك لەسەرێ بێت كێشەكەی دوو كیلۆ و نیوە، بەڵام بۆ ئەوەی كە بە ئاسانی هەڵبگیردرێت لەسەرەوەی دەستەیەك داندراوە كە هەڵگرتنی ئاسان بێت. Toughbook 33 دوو باتری تێدایە و هەركاتێك یەكێكیان تەواو بێت ئۆتۆماتیكی ئەوەی دیكە كار دەكات.