دەزانن كێ لە دەرگای ماڵتان دەدا!

دەزانن كێ لە دەرگای ماڵتان دەدا!
لە سەردەمی تەكنەلۆژیای نوێدا گۆڕانكاری بەسەر هەموو شتێكدا هاتووە، دەستی تەكنەلۆژیا بە هەموو شوێنێك گەیشتووە. یەكێك لەو ئامرازانەی گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە زەنگی دەرگایە.. لەمێژە كامێرای پشت دەرگا هەیە و دەتوانی لە ژوورەوە سەیری ئەو كەسە بكەی لە دەرگا دەدا، ئەدی ئەگەر لە ماڵەوە نەبی.. زەنگی دەرگای Veiu دەتوانی ئەم كێشەیە چارەسەر بكا، لە هەر شوێنێك بی تەنانەت لەمسەری دونیاش دەزانی كێ لە دەرگای ماڵەوە دەدا، دەتوانی هەر لەوێرا پێی بڵێی كە لەماڵەوە نین.. ئەم زەنگە دەستبەجێ وێنەی ئەوكەسەی لە دەرگا دەدا وەردەگرێ و بۆ مۆبایلی خاوەن ماڵی بەڕێ دەكات.
كامێراكە زەنگەكە بە هەموو لایەكدا دەسوڕێ و بە كوالیتی زۆر بەرز وێنەكان دەگرێ، ئەگەر نیوەشەویش بێت و رووناكی نەبێت كامێرای سەرووی سوور واتە كامێرای شەو هەڵدەبێ و كەسی پشت دەرگا دەبینی.
Top