بە دەنگ كۆنترۆڵی ئامێرەكانی ماڵەوە بكە

بە دەنگ كۆنترۆڵی ئامێرەكانی ماڵەوە بكە
ماڵی هۆشمەند زۆر لەمێژە نییە بۆتە دەستەواژەیەك لە جیهانی دیجیتالی، بەو مانایە ماڵێكت هەبێت هەر ئامێرێكی تێیدایە لە رێگای دوورەوە یان بە ئامێرێك یان بە دەنگی خۆت كۆنترۆڵ بكەی..
ئامێری NuBryte Touchpoint یەكێكە لەم ئامێرانە، بەهۆی ئەو ئامێرەوە بە دەنگی خۆت دەتوانی گشت ئامێرەكان كۆنترۆڵ بكەی، بۆ نموونە تەلەڤزیۆن پێبكەی، دەنگی كەم و زیاد بكەی. گلۆپەكانی ماڵەوە بكوژینەوە یان هەڵیان بكەی. ئامێرەكە لە شوێنی پلاكەكانی ماڵەوە دادەنرێ ئەوكات كۆنترۆڵی هەموو ئامێرەكان دەكەوێتە دەست خۆت و بە دەنگی خۆت فەرمانیان پێبكە. جگە لەو ئەركانە، ئەگەر یەكێكی بێگانە بیههوێ بێتە ماڵەوە ئەوە زەنگی هۆشیاركردنەوە لێدەدا، ڤیدیۆیەكیش بەهۆی كامێراوە راستەوخۆ بۆ مۆبایلی بەكارهێنەرەكە دەنێرێ. گلۆپەكانی ماڵەوە بە چەند جۆر كار پێدەكات و رووناكییەكەی رێك دەخات، بۆ نموونە ئەوكاتانەی شەوە، كاتی نووستن، كاتی چوون بۆ دەرەوە.. دەكرێت وەك زەنگی ماڵەوەش سوودی لێوەربگیردرێ، لەگەڵ ئەوانەشدا راپۆرتی پێنج رۆژەی كەشناسی شوێنی خۆت لەگەڵ رێژەی شێی ژوور و دەرەوە بۆ بەكارهێنەرەكەی دەنێرێ.
Top