یەكێك لە ئەركە دژوارەكانی خانمان كە هەمیشە بە گرنگترین ئەركی دەزانن، خاوێنكردنەوە و گەسك لێدانە.. هەرچەندە گەسكی كارەبایی تەواو كارئاسانی كردووە، بەڵام چەند ساڵێكە رۆبۆتە پاقژكەرەوەكان ئەركی گەسك لێدانیان گرتۆتە ئەستۆ، یەكێك لەوانە بەرهەمێكی كۆمپانیای «شیائۆمی»یە، كۆمانپایەك كە ئامێری ئەلكترۆنی وەك مۆبایل، گلۆپ، سپیلیت، دەسبتەندی تەندروستی...تاد. بەرهەم دێنێ. كۆمپانیای ناوبراو رۆبۆتێكی تایبەت بە پاك كردنەوەی Mi Robot بەرهەمهێناوە، ئەو رۆبۆتە 12 هەستەوەری هەیە، شێوازی كاركردنی رۆبۆتەكە بەمجۆرەیە، لەسەرەتادا نەخشەیەكی مەجازی لە ژوورەكە هەڵدەگرێتەوە، پاش كۆكردنەوەی زانیاری، دەست دەكات بە خاوێنكردنەوە. رۆبۆتەكە باترییەكەی هەتا دوو كاتژمێر دانابەزێ و دواتر كە شەحنی دابەزی خۆی خۆی شەحن دەكاتەوە. ئەو شوێنەی كە بەجێیەێشتووە و نەیتوانیوە پاكی بكاتەوە، دواتر كە شەحن بۆوە دەست دەكاتەوە بە پاككردنەوەی. رۆبۆتەكە بەهۆی ئەپێكەوە كە دەخرێتە سەر مۆبایل كۆنتڕۆڵ دەكرێ، كاتێك كە سەتڵی زبڵەكە پڕ بوو جەرەس لێدەدا و ئاگاداری بەكاهێنەر دەكاتەوە.