تەنكترین شاشە و كارئاسانییەكی زۆر

تەنكترین شاشە و كارئاسانییەكی زۆر
گەلێك جاران ئەو شاشەی كە كاری لەسەر دەكەی چ تەبلێت بێت یان لاپتۆپ رەنگە وەڵامدەرەوەی ویستەكانت نەبێت و هەرچەندە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا شاشەی باش بە كاركردی جیاواز بەرهەمهاتوون، دواترینیشیان شاشەی ZenScreen MB16ACە. كە دەكرێ بڵێن تەنكترین و سووكترین شاشەی پورتێبڵیە بە كوالیتی نیشاندانی fullHD. شاشەكە قەبارەكەی نزیكەی 16 ئینجە. خەڵاتی باشترین دیزاینی IF ساڵی 2107 ی وەرگرتووە. كێشی شاشەكە تەنیا 780 گرامە، بارستایی تەنیا 8 ملمە. وزەی خۆی بەهۆی ئەو كێبڵەی كە پەیوەند دەدرێت بە ئامێری دیكە هەر لەوی وەردەگرێ. جانتایەكی تایبەتی لەگەڵدایە بۆ ئەوەی كە بە تۆز و خۆڵ نەبێت و هەم ببێتە ستاندێك بۆ راگرتنی شاشەكە. گرنگترین بەشی شاشەكە ئەوەیە كە چاو ماندوو ناكات و فلتەری دژە بریسكانەوەی هەیە.
Top