رەنگە رۆژێك بە خەیاڵیشماندا نەهاتبێ پایسكلێك دروست بكرێ كە بتوانی ئۆتۆمبیلێكی بەرز رابكێشێ، چونكە پایسكل بە هێزی مرۆیی و بە پێدان كار دەكات.. بەڵام بەدوای بەرهەمهاتنی پایسكلی ئەلكترۆنی گۆڕانكاری لە جیهانی ئەوانیشدا بەدی هات. پایسكلی جۆری MoarFatTireEbike كە بە هۆی باترییەكی 48 ڤۆلتی وزەی دابین دەكرێ و دینەمۆیەكی 750 واتی هەیە توانای ئەوەی هەیە لەكاتی پێویستدا ئۆتۆمبیلێك رابكێشێ. پایسكلی ناوبراو لە كاتژمێرێكدا 48 كیلۆمەتر دەڕوات.