لەم ساڵانەی دواییدا ئەو ئامێرانەی كە چاودێری تەندروستی بەكارهێنەرەكەی دەكەن گەلێك زۆر بوونە، كۆمپانیای مایكرۆسۆفۆتیش لەم بوارەدا زۆر هەوڵیداوە، لەم ماوەیەدا كاتژمێری جۆری Emmaی بەرهەم هێناوە كە لە راستیدا تەنیا ستایلی وەك كاتژمێر دەچێت ئەگینا ئامێرێكە بۆ نەەێشتنی نەخۆشی «پاركینسۆن» ئەو نەخۆشیەی كە دەستەكان تووشی لەرزۆكی دێن و كۆنترۆڵیان نامێنێ. كاتژمێرەكە لەرزینەكە كەمتر دەكاتەوە. كاتژمێرەكە شەپۆلێك بۆ بەلارێدا بردنی مێشك بۆ ئەوەی كە فەرمانی لەرزین جێبەجێ نەكات بەڕێ دەكات، واتە ئەو فەرمانەی كە مێشك بەڕێی دەكات بۆ لەرزین دەكەوێتە بەر شەپۆلی كاتژمێرەكە.