لەم چەند ساڵەی دواییدا ئەو كەلوپەلانەی بۆ جوانی بەكار دێن وەك ئەنگوستیلە، كاتژمێر، ملوانكە، ئەركی دیكەش ئەنجام دەدەن. چەند جارێك هەواڵمان لەسەر خشڵ و ئیكسسواراتە دیجیتالییەكان بڵاوكردۆتەوە.. ئەنگوستیلەی جۆری Modulaj یەكێكە لەو ئامێرانەی كە جگە لەوەی بۆ جوانی بەكاردێت، ئەركی دیكەش ئەنجام دەدات، یەكێك لە ئەركەكانی رێكخستن و ریزبەندی كردنی داتا خەزنكراوەكانی سەر مۆبایلە هۆشمەندەكانە. هەروەها ئەركێكی دیكەی ئەوەیە كە بكرێ بەهۆیەوە وەڵامی پەیوەندییەكان بدەیەوە و كورتە پەیام و ئیمێلەكان وەربگری، دەتوانی وای پرۆگرام بۆ دابنێی كە تەنیا هی كەسێكی دیاریكراو وەربگرێ. جێگای ئاماژەدانە ئەنگوستیلەكە سێ رەنگی هەیە سپی و رەش و شین و لم ماوەیەدا دەكەوێتە بازاڕەوە