ئایا تۆ ئاڵودەی فەیسبووکی ؟ چۆن دەزانی ئاڵودەی بوویت؟
چۆن دەزانی کە ئاڵوودەی فەیسبووکی :
– ئەگەر تێبینیتکرد ئەو کاتەی بەسەری دەبەیت لەسەر فیسبووک ھەموو ڕۆژێک زیاد دیکات ، وە وات لێھات کە زیاتر لە 4 کاژێر تایبەت بکەی بە فەیسبووک.
– ئەگەر لە کار بوویت و بەڕێوبەرەکەت ڕایسپاردی ڕاپۆرتێکی گرنگ بکەی یان پێویست بوو وانەکانی ئەمشەوت تەواوکەی یان پێویستبوو گرینگی بە مندالەکەت بدەیت بەڵام ھەموو ئەمانەت پشتگوێ خست و چوویت سەردانێکی فەیسبووک بکەی و بۆ جاری سێیەم لە ھەفتەیەکا وێنەی پڕۆفایلەکەت گۆڕی.
– یان ھەستت بە دڵ تەنگی و بێ ئارامی و شڵەژان کرد کاتێک ناتوانیت بچیتە ناو فەبسبووکەوە.
– ئەگەر تۆ لەو کەسانەی کە مۆبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان دەبەنە گەرماویشەوە تا لە فەیسبووک دانەبڕێن.
– ئایا ھیچ ھەژمارێکت کردۆتەوە تایبەت بێت بە وێنەی سەگەکەت یان پشیلەکەت لەسەر فەیسبووک..!
– ئایا خەڵک ڕوویان لێکردووی تا کێشەیەکیان بۆ چارەکەی لەسەر فەیسبووک چونکە وات دائەنێن کە شارەزای لە فەیسبووک…
– ئایا تائێستا دواکەوتووی بۆ دەوام یان بۆ کارێک بەھۆی سەرقاڵ بوونت بە فەیسبووکەوە ..!
– ئایا خواردنەکانت دوا ئەخەی ھەتا ئەگەر برسیشت بێت تا ئەو چالاکییەی لەسەر فەیسبووک دەستت پێکردووە تەواوی نەکەی ..!
– ئایا زیاتر لە 600 ھاوڕێت ھەیە و ھێشتا ئەتەوێت ھاوڕێی دی زیاد بکەی ..!
ئەگەر زۆربەی وەڵامەکانت بەڵێیە ئەوە تۆ پۆلێن ئەکرێیت لەو کەسانەی کە ئاڵوودەی فەیسبووک بوویتە ، ئەگەر ھەموو وەڵامەکانت بەڵێیە ئەوە تۆ ئاڵوودە بوونێکی تووند ھەیە و مۆبایل بەکاردێنیت تەنھا لەپێناوی سەردان کردنی فەیسبووک و نیوەی ژیانت لەم جیھانە خەیاڵییەدا بە فیڕۆ ئەدەی. ھۆکارەکەشی ئەوەیە لاشەت ھۆڕمۆنی دۆپامین دەرئەدات ، و وات لێ ئەکات بەردەوام ئەو کارە دووبارەکەیتەوە. دۆپامینیشھۆڕمۆنی خۆشی و شادییە.
چۆن ڕزگارمان بێت لەو ئاڵوودەبوونە :
بێگومان ئم ئاڵوودەبوونە بۆتە ھۆی کێشە بۆ چەندان کەس لە کارەکانی و خوێندنی و ھەتا لەگەڵ خێزانەکەیی و لە ژیانی ھاوسەرێتیشی، بەڵام ئەفسوس چارەسەری زۆرنیە بۆ ئەم کێشەیە تاوەکو ڕزگارت بێت لەم ئاڵوودەبوونە : جگە لە دوو چارەسەر سێیەمی نیە ، یان ئەوەتا ھەژمارەکەت بسڕیتەوە بۆ ماوەی مانگێک ، ئەگەریش نەتوانی بەرنگاری ئاڵوودەبوونەکەت ببیتەوە ئەوا بەتەوای ھەژمارەکەت بسڕەوە.
سەرچاوە techeye.org
