تابلێتێك لەبــری كتێب خوێن
ساڵانە بە ملیار دۆلار بۆ كتێب و رۆژنامە لە جیهاندا تەرخان دەكرێ، ئەگەر كتێب خوێندنەوە بە شێوەی دیجیتالی گشتگیر بێت ئیدی بودجەیەكی گەورە لە جیهاندا كەم دەبێتەوە و ژینگەش خاوێنتر دەمێنێتەوە. بۆ ئەم مەبەستە كتێب خوێنی دیجیتالی بەرهەم هاتوون، نوێترینیان كە هەم تەبلێتە و هەم كتێب خوێن (surfacepage)ە، شاشەی ئەم تەبلێتە لە جۆری e-ink واتە حیبری ئەلكترۆنییە. بەمجۆرە نە تەنیا دەقی خوێندنەوەكە زۆر بە روونی دەبیندرێ، بگرە وزەی كەمتریشی دەوێت. بەكارهێنەر بە ئاسانی دەتوانێ دەقەكان لەسەر ئەم تەبلێتە دابنێ و دەستكاریان بكا. تەبلێتەكە بۆ فەرمانبەرانی كۆمپانیاكان و خوێندكاران زۆر بە سوودە و زۆریش گرانبایی نییە.
