گلۆپێكی هۆشمەندی هەمەكارە

گلۆپێكی هۆشمەندی هەمەكارە
هەتا ئەم سەردەمەش گلۆپ تەنیا چرایەكی رووناك بووە بۆ رووناك كردنەوە، جگە لەوە هیچ ئەركێكی دیكەی ئەنجام نەداوە، بەڵام لەسایەی تەكنەلۆژیای نوێ ئیدی گلۆپەكانیش هەر یەك كار ئەنجام نادەن. بۆ نموونە گلۆپی momo كە هەم گلۆپە و هەم كامێرایەكی چاودێری و بۆ ناساندنی روخساری كەسەكان سوودی لێوەردەگیرێ. گلۆپە كامێراكە بە دەنگ دەتوانی كۆنتڕۆڵی بكەی و هەروەها چەند هەستەوەرێكی تێدایە بۆ پێوانی رێژەی دووكەڵ، گازی دی ئۆكسیدی كەربۆن، گەرما و شێ.. جگە لەوەش دەكرێت وەك پلەیەرێك بۆ گوێدان بە گۆرانی و هەروەها بۆ تۆماركردنی دەنگ سوودی لێوەربگری، گلۆپەكە لەكات و ساتی خۆیدا دەكوژێت و هەڵدەبێتەوە، دەكرێت بە ئاماژەش كۆنتڕۆڵی رووناكی بكەی..
Top