دیسان بچووكترین لاپتۆپ

دیسان بچووكترین لاپتۆپ
لە جیهانی دیجیتالیدا ژمارەی پێوانەیی مەودای زۆر كەمە، بۆ نموونە بچووكترین و تەنكترین و بەهێزترین ئامێر هەتا ئەوكاتە بڕ دەكات كە یەكێكی دیكە ژمارەی پێوانەیی دەشكێنێ ئەویش بە مەودایەكی زۆر كەم... ماوەیەك لەمەوبەر باسی بچووكترین لاپتۆپمان كرد ئێستا لەو لاپتۆپە بچووكتریش بەرهەم هاتووە..
لاپتۆپی جۆری (GPD Pocket) بچووكترین لاپتۆپە و لەگەڵ ئەوەیدا سەختە ئامرازی زۆر بەەێزیشی هەیە، بۆ نموونە سیستەمی ویندۆز10ی لەسەرە، شاشەكەی 7 ئینجە هەندێك لە مۆبایلێكی ئاسایی گەورەتر، كێشەكەی تەنیا 500 گرامەو رامەكەی 8 گیگابایتە و میمۆری ناوخۆی 128 گیگابایتە و لە گیرفانیشدا جێگای دەبێتەوە. شوێنی دانانی USB3.0 میكرۆ HDMI و پۆرتی USB-C نییە بەڵام (داك)ێكی تایبەتی لەگەڵدایە كە بەهۆی ئەوەوە هەموو ئەو تایبەتمەندیانە دەستبەر دەبن.
Top