رەنگە بۆ هەرێمی ئێمە ئیكۆی ئامازۆن ناوێكی نامۆ بێت، هەرچەندە چەندین جارە بابەتمان لەسەر بڵاوكردۆتەوە، ئیكۆی ئامازۆن سپیكەرێك (بڵندگۆ)یەكە، هەرچەندە دیزاینەكەی وەك بڵندگۆ دەچێت، بەڵام كاركردی زۆر جیاوازە، ئەم سپیكەرە لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەندی هەیە و هۆشمەندە، بۆ نموونە پێی بڵێ كەش و هەوا چۆنە، پێت دەڵێت. پێی بڵێ نوێترین هەواڵەكانم بۆ بخوێنەوە دەیخوێنێتەوە. یان بڵێ گۆرانی فڵانە گۆرانیبێژەم بۆ بڵێ بۆت بڵاودەكاتەوە.
لەم دواییەدا ئامازۆن جۆرێك لە سپیكەری هۆشمەندی بڵاوكردۆتەوە كە شاشەیەكی لەمسی هەیە. ناوی سپیكەرەكەKnightە، شاشەكە 7 ئینجە، كامێرای هەیە. ئەمجارە كە داوای شتێك بكەی وێنەی یان فیلمەی شتەكەش نیشان دەدات..