ماوس وەك گەورە شاكلیلی بەكارهێنەری كۆمپیوتەر سەیر دەكرێت، بەبێ ماوس یان تاچ پەد ناكرێ بە ئاسانی سوود لە كۆمپیوتەر وەربگری، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بەتەمایە قەڵەمی Surface Pen بكاتە جێگرەوەی ماوس و تاج پەد. بەهۆی قەڵەمە تایبەتییەكەوە دەتوانی پەنجەرەكانی ویندۆز بكەیەو و دابخەی، دەق بنووسی، بەشێك دەق دیاری بكەی. دەتوانی لە پرۆگرامی ۆرد دا ئاماژە بە رستە یان وشەیەك بكەی، یان لە فایلێكی pdf دا دەقێك هەڵبژێری.