ئەو خوێندكارانەی كە نیازیانە بابەتی زانستی بنووسن، یان بەحسی زانستی ئامادە بكەن، دەبێ بەدوای سەرچاوە و بابەت بكەون و كەلێن و قوژبنی سایتەكانی ئینتەرنێت بگەڕێن.. هەرچەندە بەشێك لە سایتەكان بابەتەكان بە خۆڕایی نادەن. سایتی https://i4oc.org یەكێكە لە سایتە گرنگەكان كە زياتر لە 14 ملیۆن وتاری زانستی تێدایە. ئەم سایتە بە هاوكاری 29 چاپەمەنی و راگەیاندنی بواری زانستی بەڕێوە دەچێت. ساڵێك پێش ئێستا تەنیا 1% لەو وتارانە بە خۆڕایی بوون..