جیاوازی زمانەكان، یەكێكە لە بەربەستە گەورەكانی پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤەكان، تا ئێستا پرۆگرام و ماڵپەڕ و خزمەتگوزاری گرنگ بۆ وەرگێڕانی زمانەكان لەبەردەستدان، نەك پرۆگرام بەڵكو ئامێری تایبەتی وەرگێڕانیش هەیە، بەڵام ئامێری (Travis) یەكەمین وەرگێڕی بچووكە كە دەتوانێ دەستبەجێ زمانی بەرامبەرەكەت وەربگێڕێ، تەنانەت دەستبەجێ لەكاتی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا زمانی بەرامبەر وەردەگێڕێ، زیاتر لە 80 زمانی جیهان بەشێوەی ئۆنلاین و 23 زمانیش بە شێوەی ئۆفلاین وەردەگێڕێ.