كاتژمێرێك مۆبایلەكەت شەحن دەكاتەوە
كاتژمێری جۆری (Uvolt) ئاسانترین رێگا چارەیە بۆ ئەمە، كاتژمێرەكە لە یەكەم سەرنجدا كە سەیری دەكەی هیچ جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە لەگەڵ كاتژمێری دەستی ئاسایی. بەڵام ئەوەی جیاواز دەكاتەوە لەگەڵ كاتژمێرەكانی دیكە ئەوەیە پاوەربانكێكی بچووكی لەگەڵدایە و لەكاتی پێویستدا دەتوانرێ مۆبایل و ئامێرەكانی دیكەی پێ شەحن بكرێت.
كاتژمێرەكە لەراستیدا دەبێتە ئامێرێكی شەحنكەرەوەی خۆر و دەتوانرێت تیشكی خۆر بكاتە وزەی پێویست. ئەگەر ئەو كاتژمێرە لەبەر هەتاو دابندرێ، باترییەكەی لە ماوەیەی رۆژێكدا بەتەواوی شەحن دەبێتەوە. بۆ شەحنكردنەوەی مۆبایل ئەوەندە پێویستە لە كاتژمێرەكە باترییەكە بێننە دەر و بە هۆی كابڵێكی تایبەتەوە مۆبایلەكەی پێ شەحن بكەینەوە.
