ئیكسسوارات لە جوانیەوە بۆ دیجیتالی
كۆمپانیای Ringly كە بەرهەم هێنی ملوانكە و بازن و ئەنگوستیلەی كریستالی هۆشمەندە، لەم ماوەیەدا نوێترین بەرهەمەكانی خۆی خستەڕوو. ئەو ئامێرانە سەرەڕای جوانی دەتوانن چالاكی رۆژانە و جوڵەی وەرزیشش بخاتە چاوەدێری، بۆ نموونە هەنگاوەكان بژمێرێ، مەودای رۆیشتوو بپێوێ و وەزەی سووتێندراو لێكبداتەوە. ئەو ئیكسسوارە دیجیتالیانە پشتیوانی زیاتر لە سەد ئەپلكەیشن دەكەن، بەكارهێنەر بەویستی خۆی دەتوانێ دایبنێ كە پەیامەكان لە كام ئاپەوە بۆی بێن.
