ئامێرێك بۆ وێنەگرتن بە شێوەی پرۆفیشنالی

ئامێرێك بۆ وێنەگرتن بە شێوەی پرۆفیشنالی
لەكاتی وێنەگرتندا تەنیا كامێرای بەرز یان شارەزایی زۆر نابێتە هۆی ئەوەی كە وێنەكەت جوان بێت، بەڵكو نەلەرزینی كامێرا، یان رووناكی پێویست بۆ وێنەكەش رۆڵی گرنگ دەبینن. ئامێرگەلێكی تایبەت هەن كە هەم بۆ رووناكی و هەم بۆ راگرتنی كامێرا یان مۆبایل لەكاتی وێنەگرتندا. یەكێك لە ئامێرانە minirigە.
ئامێرەكە فلاشێكی بەهێزی هەیە جگە لەوەش دەكرێت بە دەنگ فەرمانی پێبكەی بۆ وێنەگرتن.
بەكارهێنەر ئەوەندە بەسە كە كامێرا یان مۆبایلەكەیان لەسەر ئامێرەكە دابنێن و پاشان بەهۆی دەسكێك كامێراكە بسوڕێنن. ئەم دەسكە بۆ كاتی فیلم هەڵگرتنەوە بۆ ئەوەی فیلمێكی بێ جوڵە تۆمار بكرێ زۆر گرنگە.
لەبری ئەوەی پارسەنگێك بۆ راگرتنی هاوسەنگی دابندرێ، باترییەك داندراوە كە هەم وزە دەبەخشێت و هەم هاوسەنگی رادەگرێت، جگە لە فلاش، مایكێكی بەهێزی تێدایە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت، چونكە مایكی مۆبایلەكان بۆ فیلم هەڵگرتنەوە زۆر بەهێز نین، ریمۆتێكی تایبەتی لەگەڵە كە بكرێت لە رێگای ریمۆتەوە كۆنترۆڵی كامێرا بكەی.
Top