یەكەم گەشتی ئۆتۆمبیلی فڕۆك سەركەوتوو بوو

یەكەم گەشتی ئۆتۆمبیلی فڕۆك سەركەوتوو بوو
هیچ شتێك خەیاڵ نییە، ئەوەی بیری لێدەكرێتەوە درەنگ یا زوو دێتە دی، چەند ساڵێكە باس لە ئۆتۆمبیلی فڕۆكە دەكرێ، ئۆتۆمبیلێك لە بری بەسەر شەقامەكاندا بڕوات لە سەرووی هەورەكانەوە دەخولێتەوە. لەمەولا كۆتایی بە كێشەی قەرەباڵغی ناو جادەكان دێت.. رۆژێك دادێت هەر سەربەرز بكەیەوە ئۆتۆمبیل دەبینی بە ئاسماندا دەفڕێت..
كۆمپانیای ئەڵمانی « Lilium Aviation» بەسەركەوتووی فڕۆكەی جۆری Lilium Jetی تاقیكردەوە. ئۆتۆمبیلە فڕۆكەكە لە 12 باڵی جوڵەدار و 36 مۆتۆری جێتی بە جیا پێكەاتووە.. ئەو مۆتۆرانە لەسەر باڵەكانی داندراون. هەرچەندە لەو تاقیكارییەدا هیچ كەسێك سوار نەببوو، لە رێگای دوورەوە كۆنترۆڵ دەكرا، بەڵام لە داهاتوویەكی نزیكدا شۆفیر لێدەخوڕێت و گەشتیاران دەگوازێتەوە. فڕۆكەكە ئەلكترۆنییە و وزەیەكی كەمی دەوێت بە خێرایی 300 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەڕوات و بە هەر شەحنكردنەوەیەكیش نزیكەی 500 كیلۆمەتر دەڕوات.. ئەو ئۆتۆمبیلە فڕۆكە تێچووی گواستنەوەكانی لە تاكسی ناو شار كەمترە زۆریش كەمتر و كاتیش كەمتر..
Top