ئامێرەكان بێ وایەر شەحن بكەوە
كۆمپانیایەكی بەرهەمەێنی تەكنەلۆژیای نوێ لە فەرەنسە ئامێرێكی شەحنكردنەوەی بەرهەم هێناوە كە بە (Energysquare) ناسراوە واتە چوارگۆشەی وزە.
ئامێرەكە لە پێنج لەزگەی زۆر تەنك و شاشەیەكی شەحنكردنەوە پێكهاتووە. هەركام لەو لەزگە ئەلكترۆنیانە بە شوێنی دانانی كێبڵی شەحنكردنەوە دەلكێندرێ، ئەوكاتە هەر ئەوەندە بەسە كە ئامێرەكە لەسەر ئەو شەحنكردنەوە دابندرێ.
بەهۆی ئەو ئامێرەوە بە ئاسانی دەكرێت 3 هەتا 4 مۆبایل لەسەر ئەو شاشەیە دابندرێ و شەحن بكرێنەوە. كۆمپانیای بەرهەمهێن رایگەیاندووە لە ڤێرژنی داەاتوودا گۆڕانكارییەكی جیدی لەو شەحنكەرەوەدا دەكرێت بە جۆرێك بتوانرێ گشتگیر بكرێ.
