دوو گیان لەیەك جەستەدا

دوو گیان لەیەك جەستەدا
ئایفۆن و ئەندرۆید ئەگەرچی دوو سیستەمی لێكجیاوازن، بەڵام زۆربەی ئەو پرۆگرامانەی بۆ مۆبایلەكانی سیستەمی ئەندروید بەرهەم دێن، هەمان پرۆگرامیش بۆ سیستەمی ios واتە ئایفۆن بەرهەم دێن، جار هەیە بەكارهێنەر پێویستی بە هەردوو سیستەمەكەیە واتە پێویستی بە هەردوو مۆبایلە لە كاتێكی وادا بكرێت؟
كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی ئامێری دیجیتالی رێگاچارەی بۆ ئەمە دۆزیوەتەوە و كەڤەری جۆری Eye واتە چاوی بەرهەم هێناوە، ئەم كەڤەرە پشتی مۆبایلی ئایفۆن دەكات بە مۆبایلێكی ئەندرۆیدی.
مۆبایلە ئەندرۆیدەكەی پشتەوە شاشەكەی 5 ئیجە، فول ئێچ دییە، رامەكەی 3 گیگابابایتە و میمۆری ناوخۆی 15 گیگابایتە و میمۆری كارتیش دەخوێنێتەوە. دوو سیم كارتی دەچێتە سەر، سیستەمی ئەندرۆیدی 7ە.
كەڤەرەكە بە جۆرێك بەرهەمهاتووە ئەگەر مۆبایلەكەتان لە دەست بەربێتەوە هیچی لێنایەت، خاڵی جێگای سەرنجی ئەوەیە مۆبایلە ئەندرۆیدیەكە بە بێ وایەر شەحن دەبێتەوە بەڵام ئایفۆنەكە وا نییە.
Top