شەحنكەرەوەیەكی بێ وایەر بۆ هەموو مۆبایلێك

شەحنكەرەوەیەكی بێ وایەر بۆ هەموو مۆبایلێك
شەحنكەرەوەكانی مۆبایل ئەوانەی بە وایەرن هەموویان سیستەمی كاركردنیان وەك یەكە، وایەرێك لە كارەباوە دێت و لە شوێنی usb موبایل دەخرێت و شەحن دەبێتێەوە.. بەڵام كۆمپانیایەك هەوڵی داوە ئەم جۆرە شەحنكردنەوەیە بگۆڕێ بە شەحنكردنەوەی بێ وایەر... مەبەست لە بێ وایەر ئەوە نییە لە رێگای شەپۆلی موگناتیسیەوە شەحن بێتەوە. بەڵكو شوێنێك بێت مۆبایلی لەسەر دابندرێ و شەحن بێتەوە.
شەحنكەرەوەی جۆری Autodock ستاندێكە كە موبایلەكە دەچێتە ناوی و ئیدی بەهۆیەوە بارگاوی دەبێتەوە. لە خوارەوەی شەحنكەرەوەكەدا شوێنی تایبەت بە usb C ، مایكرۆ یوئێس بی, لایتینگ هەیە تاكو بۆ هەموو جۆرە مۆبایلێك بگونجێت. گرفتێكی سەرەكی كە لە شەحنكەرەوەكەدا هەیە ئەوەیە كە دەبێت شوێنی شەحنكردنەوەی لە مۆبایل لە خوارەوە بێت واتە ئەوانەی شوێنی شەحنكردنەوەیان لە لای چەپ وراستە بۆ ئەوان ناگونجێت.
تایبەتمەندیەكی شەحنكەرەوەكە ئەوەیە كە پشتیوانی لە خێرا شەحنكردنەوە واتە quick charge دەكات و هەروەها دەكرێت بەهۆیەوە فایلەكان بۆ كۆمپیوتەر بگوازیەوە.
Top