ركابەرێكی نوێ بـــــــــۆ بازنە سمارتەكان
بازنەكان كاتژمێر نین، بەڵكو وەك بازن یا بەندی كاتژمێر دەچن، سەرەڕای جوانیان ئەو ئەركانەی ئاماژەشیمان پێدان ئەنجام دەدەن.
بازنی سمارتی جۆری Garmin Vivosmart3 یەكێكە لەم بازنە سمارتانە..
بازنی گارمێن ڤیۆ دیزانێكی سەرنج راكێشی هەیە، شاشەیەكی شێوە هێلكەییە، تەنیا یەك رەنگی هەیە، بۆ چالاكی ورەزشی یاریدەدەرە، بۆ نموونە لە كاتی وەرزشی ئاساندا ژمارە بەرزكردنەوەكان دەژمێرێ، تەنانەت پێت دەڵێت كە جەستەت چەندی ماوە رێك بێت و چەندە پێویستت بە راهێنانە. یارمەتیت دەدات بۆ راەێنانی هەناسەكێشان، ئینفۆگرافیكێك لە چۆنییەتی سترێسی رۆژانەت نیشان دەدات، ئەوكاتانەی پێویستت بە پشوودان بێت دەڵێت بەسە بۆ ماوەی ئەوەندە خولەكە پشوو بدە. بە گشتی مامۆستا و راهێنەرێكی وەرزشییە.
