بۆچی مۆبایله هۆشمه‌نده‌کانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید پێویستیان به ڕامێکی زیاتره له‌چاو مۆبایله هۆشمه‌نده‌کانی سیسته‌می ئای ئۆ ئێسدا ؟
وه‌لامێکی زۆر ساده و ڕوون بۆ ئه‌م پرسیاره :
بێگومان یه‌کێکه له‌و پرسیارانه‌ی که گیرۆده‌ی مێشکی زۆر به‌کارهێنه‌ری مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان بووه، گه‌ر بێین وه‌ڵامێکی گونجاوی بۆ بدۆزینه‌وه به‌پێێ نوێترین ئه‌و زانیارانه‌ی که له‌سه‌ری هه‌یه ده‌بێت بلێین هۆکاری ئه‌م کێشه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که نه‌رمه‌واڵه‌کانی نێو ئه‌ندرۆید سود له پلاتفۆرمی جاڤا وه‌رده‌گرن، وه ئه‌گه‌ر ئێوه بتانه‌وێت بچنه نێو جیهانی به‌رنامه دراێژی ئه‌ندرۆیده‌وه سه‌ره‌تا پێویسته فێری زمانی جاڤا بن به ته‌واوه‌تی یاخود شارازهیهکی باشی لێوه په‌یدا بکه‌ن پاشان ئه‌توانن ببنه به‌رنامه دارێژه‌ری ئه‌ندرۆید، سود وه‌رگرتن له پلاتفۆرمی جاڤا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌مه کارپێکه‌ره سود وه‌ربگرێت له ” کۆکه‌ره‌وه‌ی زبڵدانه‌کان” ناوه‌که‌ی به ئینگلیزی Grabage Collection
له ڕاستیدا کاتێکدا که به‌کارهێنه‌ری سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌رنامه‌کانی ئه‌ندرۆید داده‌خات هه‌ندێک له زانیاری و چالاکیه‌کانی نێو پرۆگرامه‌که له‌ناو ڕامی نێو مۆبایله‌که‌دا ئه‌پارێزرێن (زه‌خیره ئه‌بن – که‌ڵه‌که ده‌بن )، وه له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ی بۆ به‌کار هاتووه چونکه له‌سه‌ر بیرگه‌ی ناو رامی مۆبایله‌که‌ت که‌ڵه‌که ده‌بن وه ئه‌مه‌ش وائه‌کات ڕامێکی زۆر وه‌ک ٤ یاخود ٦ پیویست بێت تاوه‌کو مۆبایله‌که به ته‌واوه‌تی ئه‌نجامدانی خۆی بکات.
بەلام لە ئای ئۆ ئێسدا بەوجۆرە نیە .
سەرچاوە techeye.org
