پلەی ستەیشن ٥ رەنگە لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ــدا بڵاوبێتەوە
هەموو کاتێک پێشبینیەکانی شیکەرەوەکان نابێتە راستی و هەندێک جار شتی واش هەر روونادات بەڵام بە لەبەر چاو گرتنی پێشبینەکانی پێشتری Damian Thong کە لە رابردووە زۆر بە راستی پێشبینی بۆ پلەی ستەیشن٤ سلیم و پرۆ کرد و لە کۆتایشدا هەموو قسەکانی راست دەرچوون بۆیە ئەگەر هەیە دووبارە قسەکەی راست دەربچێتەوە ئەمجارە پلەی ستەیشن ٥ لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ــدا رەوانەی بازارەکان بکرێت , هەرچەندە تا ئێستە نە بە دوور نە نزیک هیچ هەوالێک لەلایەن کۆمپانیای سۆنیەوە باسی لێوە نەکراوە وە هێشتە ئەم کۆمپانیایە بەردەوامە لە بەرهەم هێنانی یاریە سەرنج راکێش و تاکەکانی بۆ پلەی ستەیشن ٤.
هەروەها چەند مانگێکی تر بینەری نمایش بەرهەمێکی نوێ لە پرۆژەی سکۆریپۆی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەبین کە بە بەهێزترین کونسوڵە دێتە هەژمار هەر بۆیە سۆنی رەنگە بیر لەوە بکاتەوە لە ساڵی داهاتوودا بەرهەمێک پێشکەش بکات کە سەرنج راکێشترین و باشترین و گونجاوترین بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨ بێ بەو جۆرەش پێشی ئێکس بۆکسی رکابەری بکەوێت . وە هەرچەندە دیاریش نیە تا چەندێک ئەو پێشبینه راست دەربچێت بەڵام لە پێشتردا وا پێشبینی دەکرا کە پلەی ستەیشن ٥ لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ــدا رەوانەی بازارەکانی جیهان بکرێت .
سەرچاوە techeye.org
