كامێرای مۆبایلەكەت چەندە مێگاپیكسلە؟ ئەی كامێرای دیجیتالییەكەت چۆنە؟ ئەگەر وێنەیەك دەبینین بە كوالیتی 20 مێگاپیكسل دەڵێن ئەوە بە چ كامێرایەك گیراوە! ئەدی ئەگەر كامێراكە سەد میگابێت، نەخێر دووسەد میگا.. نانا راستییەكەی ئەگەر دەتانەەوێ وێنەی سەرنج راكێش و مەزن ببینن سەیری سایتی http://www.gigapixel.com بكەن تاكو وێنەی بە كوالیتی دوو هەزار و سەد مێگاپیكسل ببینن.. لە دووری دە كیلۆمەتر دوگمەی كراسی كەسێك دەبینی.. جگە لە وێنەی مەزن وێنەی 360ی تێدایە كە دەتوانی سەیری هەموو لایەكی بكەی..