پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی فیلمەكان

پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی فیلمەكان
هەندێك كەس هەن لەسەر ەارد یان كۆمپیوتەرەكەیان بە سەدان فیلمیان هەیە، یان ئەوانەی كە ئەركیان راگرتنی ئەرشیفی فیلمەكانە دەبێ پرۆگرامێك بەكار بێنن كە ئەركی رێكخستنی فیلمەكانیان بۆ ئاسان بكات.
پرۆگرامی Movie Collector Pro v17.0.5 سەرەرای ئەوەی كە فیلمەكان بەپێی ناو و ناوەرۆك دەیانخاتە لیستێك، لەسەر هەر فیلمێكیش كورتەیەك زانیاری و روونكردنەوە دەدات.
پرۆگرامەكە راستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە سایتی Collectorz.comەوە و ئەرك بۆ بەكارهێنەر ئاسانتر دەكاتەوە. كاتێك بەكارهێنەرێك نیازی هەیە داتابەیسێك بۆ فیلمەكان دروست بكات، هەركە ناوی فیلمەكە بنووسی گشت زانیاری سەبارەت بە فیلمەكە لەگەڵ بۆكسی سەرەكی وێنەی هەڵبژێردراو بۆ فیلم لە داتابەیسەكەدا هەڵدەگرێ تاكو ئەركی رێكخستنەكە ئاسانتر بێت. هەروەها دەكرێت ئەدرەسی فیلمەكە لە ناو هاردەكەوە بدەیت بەو پرۆگرامەوە و تا لەكاتی پێویستدا بۆ بڵاوكردنەوەی فیلمەكە سوودی لێوەربگرێ. بەشێك لە ناوەرۆكی فیلم یا سریالەكە بە شێوەی ئۆتۆماتیك خەزن دەبێت، لەگەڵ پرۆگرامی میدیا سەنتەر و ویندۆز میدیادا دەگونجێت. دەكرێت بە شێوەی ئۆنلاین لیستی فیلمەكان هاوبەش بكەی.
Top