هاردێكی 10 ترابایتی پاوەربانكە
هاردی جۆری G-Drive USB-C لەگەڵ ئەوەیدا هاردێكە بەم قەوارەیی ئاماژەمان پێكرد، پاوەربانكێكی بەهێزیشە نە تەنیا بۆ مۆبایل و تەبلێت، بەڵكو بۆ كۆمپیوتەرەكانی جۆری macbookی كۆمپانیای ئەپل. خێرایی راگواستن لەم هاردەدا دەگاتە 195 میگابایت لە چركەیەكدا.. گرنگییەكی دیكەی هاردەكە ئەوەیە كە دەكرێت هەم بۆ سیستەمی ویندۆز و هەم بۆ سیستەمی ماك سوودی لێوەربگیردرێت، تەنیا گرفتی ئەم هاردە ئەوەیە كە كێشی زۆرە و لە خودی لاپتۆپی ماك زیاترە...
