ئۆتۆمبیلی 2020 خەیاڵ یان راستی
ئۆتۆمبیلی كارەبایی جۆری EVE رەنگە وەك خەیاڵ بچێت بەڵام لە راستیدا بەرهەم هاتووە و هێشتا گشتگیر نەبووە. ئەم ئۆتۆمبیلە بڕیاروایە لە ساڵی 2020 بكەوێتە بازاڕەوە. لەو ئۆتۆمبیلەدا بەكارهێنەر پێویستی بەوەی نییە گێڕ بگۆڕێ و سوكان بە دەستەوە بگرێ، تەنیا ئەوەندە بەسە لە ئۆتۆمبیلەكەدا پاڵداتەوەو قاوەیەك بخواتەوە.
ئۆتۆمبیلی ناوبراو ركابەرێكە بۆ ئۆتۆمبیلی مارسیدسی جۆری F 015 یان بیجۆ instinct چونكە دوو ئۆتۆمبیلی ناوبراو تەكنەلۆژی پێشكەوتوویان تێدا بەكارهاتووە.
لە ئۆتۆمبیلی EVE دا كورسییەكان بە جۆرێك داندراون كە ەەست بەوەی بكەی لە ماڵەوە دانیشتووی. كاتێك دادەنیشی ئۆتۆمبیلەكە بە گەرمی بەخێرهاتنت دەكات و لێت دەپرسێت ئێستاكە هەستت چۆنە (ماندووی، شادی یان بێزاری...) لە ماوەیەكی كەمدا خۆی هەستی ئەو كەسانەی بۆ دەردەكەوێ كە لە ئۆتۆمبیلەكەدان و بۆیە بەپێی ویستی ئەوان فیلم یان گۆرانی بڵاودەكاتەوە.
لە ئۆتۆمبیلەكەدا جێگای شەش كەس دەبێتەوە و بۆ گەشتە دوورودرێژەكان هەست بەوەی ناكەی كە سواری ئۆتۆمبیلیش بوویە تا دەگەیە شوێنی مەبەست. بەشێك لە كورسییەكان وەك كورسی پلە یەكی فڕۆكە دەكرێنەوە و دەبن بە تەختی نووستن. گشت دەرگاكان لە شوشەیەكی تایبەت دروستكراون و بە جۆرێكیش خۆیان رووناكی تیشكی خۆر رێكدەخەن.
