جانتای هۆشمەند بۆ گەشت كردن
كۆمپانیای E-Case جۆرێك لە جانتای ەۆشمەندی بەرهەم هێناوە كە بە ئاپێكەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و سات بە سات دەزانی شوێنی جانتاكەت لە كوێیە.
جانتا هۆشمەندەكان بە زۆری یەك سایزیان هەیە، بەڵام ئەمجۆرەیان سێ سایز و پێنج رەنگی جیاوازی هەیە. جانتای دیكەی هۆشمەندیش بەرهەمهاتوون بەڵام تەنیا ئەركیان ئەوە بووە كە زانیاری بە خاوەنەكانیان بدەن كە بزر بوونە، بەڵام ئەمەیان سات بە سات شوێنی خۆی لەسەر نەخشە نیشان دەدات. قفڵی دیجیتالی پێشكەوتووی هەیە كە بە بلوتوز و پەنجەمۆر دەكرێتەوەو دادەخرێ. نە تەنیا بەیەك پەنجەمۆر دەكرێت هەتا 16 كەس لە ئەندامانی ماڵەوە سوود لەو جانتایە وەربگرن.
