كامێرا 360 پلەی نۆبیا و تایبەتمەندییەكانی
كۆمپانیای نۆبیا نوێترین كامێرای 360 پلەی خستە بازاڕ، كە بەجۆری NeoAir VR ناسراوە، كوالیتی ئەو وێنە و فیلمانەی بەو كامێرایە دەگیردرێن، بەم جۆرەن. وێنەكان (3008×1504 پیكسل) و ڤیدیۆیەكان بە روونی (2560×1280 پیكسل).
كێشی كامێراكە زۆر كەمە كەمتر لە 27 گرام. دەكرێت راستەوخۆش كاری پێبكرێ و دەشكرێ بە كێبڵێكەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند بدرێت. بە ئاسانی لە رێگادا دەتوانی وێنەكانت راستەوخۆ بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكا بەرێ بكەی.
