كارگەی چنین دیجیتالی لە ماڵەوە
لەم رۆژانەدا ئامێرێك بەرهەم هاتووە كە وەك كارگەیەكی چنین لەماڵەوە دەچێت، هەر ئەوەندە بەسە كە خۆت بە كۆمپیوتەر ئەوەی مەبەستە پێی بدەی تاكو بە وردی بۆت بچنێت، بۆ نمونە (بلوز، كراس، پێڵاو، پانتول..تاد).
ئامێرەكە پێی دەگوترێت Kniterate، بەهۆیەوە تەنیا بە داگرتنی دوگمەیەك و فكرەیەك ئیدی ئەوەی مەبەستتە بۆت دروست دەكات. ئامانجی كۆمپانیاكە لە بەرهەمهێنانی ئامێرێكی وا ئەوەیەكە بكرێت لە داهاتوودا هەر لە ماڵەوە هەموو كەس بۆخۆی جلوبەرگی خۆی دروست بكات و پێویستی بە جلوبەرگی كۆمپانیا مەزنەكان نەبێت، بەڵام تا چەند سەركەوتوو دەبێت ئەوەیان لە داهاتوودا دەزاندرێت..
