كۆداپتەرێك لە ژێر ئاویش فیلم دەگرێت

كۆداپتەرێك لە ژێر ئاویش فیلم دەگرێت
كۆداپتەر ئەركێكی گەورەی كاری فیلم هەڵگرتنەوەی چ لە شوێنە مەترسییەكان و چ بۆ فیلمە سینەماییەكان ئاسان كردۆتەوە، بەڵام هەموو كۆداپتەرەكان تەنیا لە ئاسمانەوە فیلم هەڵدەگرنەوە. كۆداپتەری جۆری HexH2O Pro V2 دەتوانێت لە هەموو جۆرە كەش و هەوایەك و لە هەموو جێگایەك فیلم هەڵبگرێتەوە.
نە تەنیا لە ئاسمانەوە بگرە وەك ئۆتۆمبیلێكی بچووك لەسەر زەوی و وەك ژێر دەریاییەك لە ژێر ئاو فیلم هەڵدەگرێتەوە. لە سەختترین و ناخۆشترین كەش و هەواشدا وەك بەفر و باران و بادا كێشەی بۆ نایەتە پێش.
باشترین كامێرای فیلم گرتنی وەك X3 و DJI هەڵدەگرێت و لە رێگای مۆبایل و كۆنترۆڵی تایبەتییەوە كۆنترۆڵ دەكرێت بە هەر شەحنكردنەوەیەك دەتوانرێت ەەتا 30 خولەك فیلم هەڵبگرێتەوە.
Top