مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی سالیادی گۆڤاری گوڵان دەكات
هه‌ڤاڵان، سكرتێری نووسین و ئه‌ندامانی ستافی نووسین وهونه‌ریی له گۆڤاری(گوڵان)
به بۆنه‌ی (23)ه‌مین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانەوە، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌ین، پیرۆزبایی له نووسه‌ران و خوێنه‌رانی گۆڤاره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، ده‌ستی هه‌وڵ و كۆششتان ده‌گوشین، ئومێده‌وارین هه‌رده‌م به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بن له كاروچالاكی و پێشخستنی گۆڤاره‌كه‌تان.
گۆڤاری(گوڵان) به‌گوێره‌ی ئه‌و كاروبه‌رنامه‌ی دایڕشتووه‌و به‌و به‌رهه‌م و به‌خششه‌ی له‌و بواره‌دا پێشكه‌شی كردووه خزمه‌تێكی به‌رچاووكاریگه‌ری به ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و كوولتوری نه‌ته‌وه‌یی گه‌یاندووه، هه‌ر بۆیه جێپه‌نجه‌ی به‌سه‌ر كاروانی رۆژنامه‌وانی و رۆشنبیری‌دا دیار‌و گرنگه و به‌مه‌ش (گوڵان) بۆته خاوه‌ن پێگه‌ی شایسته‌ونه‌گۆڕی خۆی له بواری رۆژنامه‌وانیدا.
گۆڤاری(گوڵان) ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی بزاڤی رزگاریخوازیمانه، هه‌روه‌ها ئه‌زموونێكی دیار‌و تازه‌ی كاروانی سه‌رفرازی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه، به‌مه‌ش سه‌لماندویه‌تی، كه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه له‌و بواره‌دا، له رێگه‌ی په‌یره‌وكردنی به‌رنامه‌یه‌كی رێك‌وپێك و زانستی و ئه‌كادیمیانه‌ی ئه‌وتۆ، كه وه‌ك نێوه‌ندێكی هزری-رووناكبیریی توانیویه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆری نووسه‌ران وتۆژه‌روبیرمه‌ندانی ناسراوی عه‌ره‌بی و جیهانی له‌دەوری خۆی كۆبكاته‌وه.
گوڵان بە شێوه‌یه‌كی پیشه‌وه‌رانه و به گیانی دیالۆگ و ره‌خنه‌گرانه‌وه بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به پرسه گرنگه‌كان دەستی پێ‌کرد، بۆیه‌ش زه‌وینه‌یه‌كه‌ی راست و دروستی بۆ رۆشنبیران و نووسه‌ران ره‌خساند به مه‌به‌ستی خستنه‌رووی كه‌موكوڕیه‌كان و خزمه‌تكردنی لایه‌نه ئیجابیه‌كان و ره‌وشی سیاسی و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانمان.
گۆڤاری (گوڵان) قۆناغێكی تازه‌ی هێنایه كایه‌وه، هه‌روه‌ها نموونه‌یه‌كی زیندووی كاری پرۆفیشناڵیانه‌ش له‌رووی رۆژنامه‌وانیه‌وه، به‌و سیسته‌م و كارنامه رێكوپێكه‌ی له بواری رۆژنامه‌وانیی دا و به‌رده‌وام بوونی له بره‌ودان به كوولتوری رۆشنبیریی و هزریدا هه‌ر له ده‌ستپێكی كاركردنیه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ، لێشمان مسۆگه‌ره هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ئاینده‌شدا هه‌نگاوی چاكتر له‌رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنیه‌تیه‌وه ده‌نێت.
به‌و بۆنه‌یه‌وه وێرای پاڵپشتی و پشتیوانی پارتیمان بۆ سه‌رخستن و زیاتر پێشخستنی گۆڤاره‌كه، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر كاریگه‌ری كاروئه‌ركی رۆژنامه‌وانیی و رۆشنبیریی سه‌باره‌ت به زیاتر هه‌وڵ و كۆششتان شانبه‌شانی گوتار‌و پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سیاسی له ئه‌مڕۆماندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌راستی نموونه‌یه‌كی جیا و پێشه‌نگ بێ بۆ به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان.
جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له ئێوه‌وخوێنه‌رانتان و خۆمان ده‌كه‌ین.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
