كامێرایەكی منداڵان بۆ وێنەگرتنی خێرا

كامێرایەكی منداڵان بۆ وێنەگرتنی خێرا
ئێستاكە لە زۆر شوێنە گشتییەكان كامێرا هەیە كە لە ماوەی دوو خولەكدا وێنەیەكی خێرا دەگرێ و دەتداتەوە.. سەردەمی بەر لە دیجیتالی بوونی كامێراش، كامێرای پلۆراید هەبوو كە لە ماوەیەكی كەمدا وێنەكەی دەداوە، ئێستا كامێرایەكی بچووك بۆ منداڵان بەرهەم هاتووە كە لە ماوەی كەمتر لە خولەكێكدا وێنەكە دەداتەوە..
كامێرای جۆری Instax Mini 9 كە لەلایەن فوجی فیلمی ژاپۆنییەوە بەرهەم هاتووە، زۆر بە خێرایی وێنەدەگرێ و دەیداتەوە، تەنانەت ئەوەندە خێرا كە بە فریای ئەوە ناكەوی بەر لە دیتنی وێنەكە بە جوانی سەیری بكەی.. هەرچەندە ئاوێنەیەك لە پێشەوەی كامێراكە هەیە چ لەسەر ئاوێنەكە ببینی وێنەكەت ئاوا دەردەچێ.
كامێراكە چونكە زۆر تایبەتە بەمنداڵان بۆیە ستایلەكەشی لەگەڵ ئەوان دەگونجێ و رەنگاورەنگیشن و چەندین رەنگی تایبەتی هەیە.
Top