ئامێرێكی گرنگ ئایندەی مۆبایل دەگۆڕێت
سامسۆنگ لە هەنگاوێكی نوێدا ئامێرێكی نوێی لەم بوارەدا بەرهەم هێناوە كە بە ئاسانی ئاپەكانی ویندۆز، ئەندرۆید بۆ سەر شاشە مەزنەكان دەگوازێتەوە.
لە راگەیاندراوی كۆمپانیای سامسۆنگ داهاتووە: ئامێرەكەمان كە ناوی dex زۆر بە سانایی لە گەڵ مۆبایلەكان دەگونجێت و راستەوخۆ ئەوەی لەسەر مۆبایلەكان دەگوازێتەوە سەر دیسكتۆپ، بەكارهێنەران لەسەر شاشە مەزنەكان بە سوود وەرگرتن لە كیبۆرد و ماوس دەتوانن ئاپەكان بكەنەوە، فایلەكان دەستكاری بكەن و بنووسن، سەیری ماڵپەڕەكان بكەن و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا چات بكەن، هەروەها وەڵامی پەیوەندییەكانیش بدەنەوە. بۆ ئەو مەبەستە مۆبایلەكەیان لەسەر dex station دادەنێن كە وەك دەفرێكی بچووك دەچێت و ئەو دەفرە بچووكەش شوێنی دانانی كیبۆرد و ماوسی هەیە و بە كێبڵی HDMI بە تەلەڤزیۆن پەیوەند دەدرێت لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەكەش شەحن دەكاتەوە.
