شەحنێكی مۆبایل و چەند ئەركی گرنگ

شەحنێكی مۆبایل و چەند ئەركی گرنگ
شەحنی مۆبایل ئەوەی كە تایبەتە بە ناو ئۆتۆمبیل، بۆ ئەو مەبەستە بەرهەم هاتووە كە لە رێگادا مۆبایل یان ئامێرێكی دیكەی دیجیتالی شەحنی دانەبەزێت، لەم ماوەیەدا كۆمپانیایەك جۆرێك شەحنی مۆبایلی بەرهەم هێناوە كە بە Stinger ناسراوە، جگە لە بارگاوی كردنی مۆبایل و ئامێرەكانی دیكە دوو ئەركی گرنگیش ئەنجام دەدات و لە راستیدا فریادرەس و رزگاریكەری بەكارهێنەرەكەیەتی.. ئەوكاتەی كە تووشی كارەساتێك دەبی و دەبێت پەنجەرەی ئۆتۆمبیلەكە بشكێنی، چەكوچێكی سپرینگی بەهێزی تێدایە كە دەستبەجێ پەنجەرەكە دەشكێنێ، ئەو كاتەی كە پشتێنەی سەلامەتی دەبێتە كێشە بۆ ئەوانەی لەناو ئۆتۆمبیل دا ماون، كەتەرێكی تێژی هەیە كە بەهێزترین پشتێنەكان دەبڕێت.
Top