كامێرا 360 پلەكەی سامسۆنگ و تایبەتمەندییەكانی
لە تایبەتمەندییە گرنگەكانی ئەو كامێرایە ئەوەیە كە لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێت و راستەوخۆ دەتوانی فیلم و وێنەكان بگوازیەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ios دەگونجێت.
تایبەتمەندییەكی دیكەی كامێراكە ئەوەیە لەگەڵ ئیكۆ سیستەم و واقیعی مەجازی دەگونجێت. هەر لەسەر كامێراكە دەتوانی وێنەكە دەستكاری بكەی و فۆرماتەكەی بگۆڕی و ئێفێكت و فیلتەری تایبەتی بۆ دابنێی.
