بلۆککردنی پێگە و ماڵپەڕەکان له وێبگەڕی کڕۆم بە پێوەکراوی Site blocker
پێوەکراوی سایت بلۆکەر بۆ بلۆککردنی ئەو ماڵپەڕەی یان ئەو گەڕانەی کە پێویستە لە کاری بخەیت که ماڵپەڕێکی نەشیاوە یاخوود هەر جۆرە ماڵپەڕێکی تر بێت ک بتەوێت له کاری بخەیت.
چۆنیەتی کارکردنی: کاتێک پێوەکراوەکەت لەم بەستەرەوە کردەوە داگرتن کرتە لە دووگمەی Add to chrome بکە کە پێوەکراوەکە بۆ وێبگەڕەکەت زیاد دەکات، پاشان لەلای ڕاستی سەرەوە وێنۆچکەی پێوەکراوەکە دەردەکەوێت و کرتەی لێبکە و بەشی opition هەڵبژێرە. پاشان بۆشاییەک دەبینیت کە لەلایەوە نوسراوە Add page، لەو بۆشاییە ناوی ماڵپەڕەکە یان پێگەکە بە درووستی بنوسە و پاشان Add page بکە، ماڵپەڕەکە لەکاردەخرێت و بلۆک دەکرێت.
سەرچاوە www.kitn.net
