رێگایەكی ئاسان بۆ خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامە گرنگەكان

رێگایەكی ئاسان بۆ خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامە گرنگەكان
لە جیهاندا رۆژانە ملیۆنان گۆڤار و رۆژنامە دەردەچێ. هێشتاش راگەیاندنی سەر كاغەز وەك رۆژنامە و گۆڤارەكان گرنگی خۆیان ماوە و راگەیاندنی دیجیتالی شوێنی پێ لەق نەكردووە، بەڵام بۆ خوێندنەوەی ەەر گۆڤار و رۆژنامەیەك دەبێ سەر لە سایتی تایبەتی ئەو گۆڤارە یان رۆژنامەیە بدەی.. پرۆگرام هەیە كە گۆڤار و رۆژنامەی ناوچەیەك یان چەند گۆڤار و رۆژنامەیەكی لەخۆیدا كۆكردۆتەوە، بەڵام ەیچ پرۆگرامێكی بەهێز وەك PressReader نییە كە زۆربەی هەرە زۆری گۆڤار و رۆژنامەكانی جیەانی لەخۆیدا كۆكردبێتەوە و هەموو رۆژێكیش ئەگەر ەێڵی ئینتەرنێت هەبێ نوێترین ژمارەیان بخوێنیەوە..
بەداخەوە هەتا ئێستاش گۆڤار و رۆژنامە كوردییەكان بە گرنگی ئەو پرۆگرامەیان نەزانیوە كە لەسەر مۆبایل یان تەبلێت دادەبەزێت، بەڵام گۆڤار و رۆژنامەكانی بە زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی، عەرەبی و فارسی و توركی گەلێك زۆر لەم پرۆگرامەدا هەن كە رۆژانە نوێ دەبنەوە.
بۆ بەشێك لە گۆڤار و رۆژنامەكان دەبێ مانگانە تێچوویەك بدەی، بەڵام زۆربەشیان بە خۆڕایین.. بە سەدان گۆڤار و رۆژنامەی عەرەبی تێدایە. هەندێك لە گۆڤار و رۆژنامەكان بە دەنگ دەخوێنێتەوە، بە كورتی پرۆگرامی PressReader هەتا ئێستا دەكرێت بڵێین باشترین پرۆگرامە بۆ خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامەكان..
Top