رۆژژمێری سەرمێز یا رۆژمێری دیواری كە ساڵانە لەلایەن كۆمپانیا و شوێنە تایبەتییەكان وەك ریكلام بڵاودەكرێنەوە پێكەاتوونە لە چەند پەڕە كاغەزێك و هیچی دیكە.. شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژیای نوێ لە ژاپۆن جۆرێك لە رۆژژمێری بەرهەمهێناوە كە لە كاغەزی ئەلكترۆنی دروستكراوە.. رۆژمێرە هۆشمەندەكە بە magic calendar ناسراوە. بەكارهێنەر دەتوانێت رۆژژمێری سەر مۆبایلەكەی لەگەڵ رۆژژمێرە كاغەزییەكە پەیوەند بدات و تەنانەت ئەو رۆژانەش كە بۆ كار یان ئەركێكی تایبەتی دیاریت كردوون یان بۆنەیەكی تایبەتیان تێدایە لەسەر رۆژژمێرە دیوارییەكە نیشان بدات.