بەگوێرەی ڕاپۆرتێک بێت سیستەمەکەی سامسۆنگ ناسراو بە تایزن پڕە لە کەلێنی ئاسایش!
تایزن لەسەر زیاتر لە ٣٠ ملیۆن تەلەڤیزیۆنی زیرەکە، وە سامسۆنگ بەنیازە ئەم سیستەمە لەسەر زیاتر لە ١٠ ملیۆن تەلەفۆنی زیرەک جێگیربکات تا کۆتایی ئەمساڵ. لەڕاستیدا سامسۆنگ پلانی هەیە وردە وردە پشت بەستنی بە سیستەمەکەی گووگڵ کەمبکاتەوە بەڵام ڕوونیشە کە سیستەمی تایزن پارێزراو و ئامادەنییە تا بخرێتە سەر ئامێرەکانی گالەکسی.
لێکۆڵەرێکی ئیسرائیلی بەناوی ئەمیهای نیدەرمان پێی وایە کە سیستەمی تایزن خەراپترین کۆدە تا ئێستا ئەو بینیبیێتی. ناوبراو لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ ماڵپەڕی مەزەربۆرد دەڵێت ئێوە دەتوانن تێبگەن بە ئاسانی کە هیچ کەسێک بەبێ هیچ تێگەیشتنێک لە بابەتی ئاسایش ئەم کۆدانەی نوسیوە و ئامادەیکردووە. ئەمە وەکو ئەوە وایە کە خوێندکارێک کە ئێستا خوێندنی تەواونەکردووە بیهێنیت کۆدی نەرمەکاڵاکەی تۆ بکات و دروستی بکات!
وا دیارە ئەمیهای نیدەرمان چەندین کەلێنی لەو سیستەمە بەدیکردووە و بەشێوەیەک هەندێکیان زۆر مەترسیدارن و دەبنە هۆی ئەوەی بەئاسانی لەڕێگەیانەوە بەتەواوی دەست بەسەر تەلەڤیزیۆنەکانی سامسۆنگ دابگیرێت. نیدەرمان دەڵێت هەموو ئەو زانیاریانەی کۆی کردووەتەوە لەسەر ئەم سیستەمە لە ڕۆژی دووشەممە بە قوڵی لە لوتکەی شیکەرەوانی ئاسایشی تاقیگەکانی کاسپەرسکای باسیان دەکات.
شایەنی باسە سامسۆنگ لەسەرەتادا وەڵامی نیدەرمانیان داوەتەوە بە وەڵامێکی خۆکار لە ئیمەیڵەوە بەڵام دوای ڕاپۆرتەکەی ماڵپەڕی مەزەربۆرد سامسۆنگ دەڵێت ئەوان ئامادەن بەتەواوی هاوکاربن لەگەڵ نیدەرمان تا کەلێنەکان کەمبکەنەوە و چارەسەریان بکەین.
سەرچاوە www.kitn.net
