كامێرایەك تایبەت بە مۆبایلە سمارتەكان

كامێرایەك تایبەت بە مۆبایلە سمارتەكان
مۆبایلە 360 پلەكان، واتە ئەو مۆبایلانەی كە بە چوار دەوری خۆیاندا دەخولێنەوە و یەك وێنە دەگرن چەند ساڵێكە جێگای خۆیان گرتووە، بەتایبەتی ئەو وێنانە ئەگەر بە كوالیتی بەرز گیرابن سوودیان زۆرە، بۆ نموونە وێنەی بینایەك دەگری پێویست ناكات چەندین وێنە بگری و بۆ ئەوەی كە هەموو جێگایەك دەربچێ، بە كامێرای 360 پلەی یەك وێنە دەگری و دەیسوڕێنی و وێنەكە سەرو خوار و هەر چوار دەورە دەگرێت.. هیچ مۆبایلێك ناتوانێ وێنەی 360 پلەیی بگرێ چونكە دەبێت چەندین كامێرا ئەوە ئەنجام بدەن.. دەتوانی وێنەی پانۆرامایی بگری واتە وێنەی هەر چوار دەور.. بەڵام ئەوەیان جیاوازە لەگەڵ وێنەی 360 پلەیی.
كامێرای جۆری Giroptic io ئەو ئەركە ئەنجام دەدات، كامێراكە سەربەخۆ نییە بەڵكو وەك كامێرایەكی لاوەكی دەخرێتە سەر مۆبایل، دواتر لە رێگای ئاپێكەوە كە تایبەتە بەكامێراكە وێنەی 360 پلەیی دەگری. نە تەنیا وێنە بەڵكو فیلمیش بە كوالیتی بەرز هەڵدەگرێتەوە.
Top