شەحنكەرەوەكان پەیامی ئاگاداركردنەوە دەنێرن
كۆمپانیایەك دوو شەحنكەرەوەی بەرهەم هێناوە كە بەكارهێنەرانی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان ئاگادار دەكاتەوە كە چ كاتێك ئامێرەكان شەحن بكەنەوە، بۆ نموونە مۆبایلەكەت شەحنی تەواو دەبێ بەڵام ئاگات لێ نییە، شەحنكەرەوەكە پەیامێكت بۆ دەنێرێ و ئاگادارت دەكاتەوە.
شەحنكەرەوەكان بە PowerBlock Beacon و PowerJolt Beacon ناسراون.. شەحنكەرەوەكان پرۆگرامێكیان هەیە كەلەسەر ئامێرەكان دادەنرێن، دەتوانی بۆی دیاری بكەی چ كاتێك و چەندی باتری تێدا بمێنێ ئاگادارت بكاتەوە.. یەكێكیان تایبەتە بە شەحنكردنەوە لە ئۆتۆمبیلدا و ئەوی تریان شەحنكەرەوەیەكی ئاساییە.
