كاتژمێر و بەرپـــــرسیارێتی منداڵ

كاتژمێر و بەرپـــــرسیارێتی منداڵ
كاتژمێر هەتا ئەو سەردەمە تەنیا ئامێرێك بووە بۆ كات ناسین، زۆرجاریش بیرهێنانەوە و ئاگادار كردنەوە.. كاتژمێرە سمارتەكان تەنیا ئەركێكی بچووكیان تایبەتە بەكات ئەگینا زۆر كاری دیكە ئەنجام دەدەن.. منداڵانیش خاوەنی كاتژمێری سمارتی تایبەت بەخۆیانن، بەڵام ئەركیان لەگەڵ ئەركی گەورەكان جیایە..
كاتژمێری جۆری Octopus جگە لەكات نیشاندان منداڵ فێری كات ناسی و بەرپرسیارێتیش دەكات وەك راهێنەرێك وایە.. بۆ نموونە پێیان دەڵێت دەبێ لەم كاتەدا دەبێ ددانەكانت بشۆی، لەم كاتەدا راەێنانەكانی قوتابخانە بنووسەوە, لەوكاتەدا بخەوە..تاد.. گشت ئەوانە لە رێگای ئایكۆنی زۆر سەرنج راكێش و تایبەت نیشان دەدرێن..
Top