بازاڕی گەورەی جیەان لە هەموو بوارێكەوە لە دەست چینیەكاندایە، هەرچەندە زۆر جاران بە هۆی كوالیتی نزمی كەلوپەلەكانی چینی كە ئەویش لەسەر خوازیاری كڕیارەكانەوە دروست دەكرێت ناوبانگی ئامێرەكانیان بە باشی نەڕۆیشتووە.. گرنگ ئەوەیە چین لە هەموو بوارێكدا خۆی تاقیكردۆتەوە.. نوێترین رۆبۆتی چینی كە بە (little fish) ناسراوە بە دەنگ فەرمانەكان وەردەگرێ، بەڵام ئەویش تەنیا بە زمانی چینی.. بۆ ئەوەی لە خەو هەستێ دەبێ دوو جار بڵێی (ژیائۆ ژیائۆ)، دواتر تەنیا بە زمانی چینی فەرمانەكانی دیكەی پێ بڵێی.. ئەو فەرمانانە جێبەجێ دەكات. كاتەكانت بۆ تۆمار دەكات. پەیوەندییەكان دادەمەزرێنێ. كاتی خواردنی منداڵەكان رادەگەیەنێ. بۆ ئەوانەی نەخۆشن بیریان دەخاتەوە كەی دەرمانەكانیان بخۆن، بە وردی چاودێری منداڵەكان دەكات، بەڵام بەهیچ جۆرێك بە دەنگی منداڵەكان فەرمانەكان جێبەجێ ناكات.